
ئەوەی لاهوور مانگانە لە یەك دەروازەی سنووری دەستی دەكەوێت، ئەگەر بۆ خەزێنەی حكوومەت بگەڕێتەوە، ئەوا هەرێمی كوردستان لەو بڕە مووچەیە بێ منەت دەكات كە بەغدا دەبێ بینێرێت بۆی. ئەگەر هەمان بڕە داهاتی نایاسایی بگێڕێتەوە و لە بواری رێگەوباندا خەرج بكرێت، لە ساڵێكدا لە سلێمانی پێنج پڕۆژەی ستراتیجی وەك 120 مەتری هەولێری پێ جێبەجێ دەكرێت.
لاهوور جەنگی كە زیاتر وەك فەرماندەی دژەتیرۆری جاران رەفتار دەكات و بەردەوام لە قسەكردندا لە دۆخی هەڵچووندایە، كەسێكی نزیكی لاهوور جهگییه ونهی ویست ناوی بڵاو بكرێتهو ،راگەیاند، بەتەواوی دەستی بەسەر داهات و تەنانەت بازاڕی سلێمانیشدا گرتووە. ئەو دووپاتیشی كردەوە، “تەنیا لە خاڵی سنووری پەروێزخانەوە مانگانە 200 ملیۆن دۆلاری بۆ دێت”.
لەبارەی زۆریی ئەو بڕە داهاتە بە دەستخستنی قاچاخ، كەسە نزیكەكەی لاهوور وردەكاریی پرۆسەكەی خستە ڕوو كە خۆی لە نزیكەوە ئاگەداریەتی و روونی كردەوە، “لە خاڵی سنووری پەروێزخان تیمێكی چوار كەسی هەن كە كاروباری لاهوور جەنگی رادەپەڕێنن، هیچ كەس بۆی نییە بێتە سەر رێیان و داهاتەكە ئەوان كۆی دەكەنەوە، چونكە لە ماوەی رابردوودا لاهوور لەگەڵیان دانیشت و پێی گوتن من 200 ملیۆن دۆلارم دەوێت هەموو یەكی مانگێك، ئیتر چۆن پەیدای دەكەن كەیفی خۆتانە”.
لێرەدا ئاماژە بە نموونەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەكەین كە لاهوور جەنگی وەك دەروازەیەك بۆ پڕكردنی گیرفانی سوودی لێ وەردەگرێت. وەك كەسە نزیكەكەی خۆی گووتی “تەنیا لەو سنوورە لاهوور 200 ملیۆن دۆلاری دەست دەكەوێت”.
200 ملیۆن دۆلار ئەگەر بە بەهای ئێستەی دینار ئاڵوگۆڕ بكرێت، دەكاتە 290 ملیار دینار، واتە تەنیا 30 ملیار دیناری لەو بڕە پارەیە كەمترە كە بەغدا دەبێ رەوانەی هەرێمی بكات.