پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی و خاوه‌ن برای شه‌هید (جه‌لال عه‌ربه‌تی) ده‌ڵێت:
یه‌كێتی بوون له‌ژێر سایه‌ی لاهور عه‌یبه‌یه، پێشتر شانازیم ده‌كرد به یه‌كێتییه‌وه سه‌رۆكی حزبه‌كه‌م هاوشانی سه‌رۆكی وڵاته زلهێزه‌كان بوو، ئێستا به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، لاهوری نیو سه‌رۆكی حزبه‌كه‌م له‌خوار قه‌یس خه‌زعه‌لی و ڕاكان جبورییه‌وه‌یه.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر حزبه‌كه‌م بانگه‌شه‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسینی ده‌كرد، ئێستا دژی سه‌ربه‌خۆیی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.؟
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر خه‌باتمان بۆ ئازادكردنی شار و گونده‌كانی كوردستان ده‌كرد، ئێستا شار و گونده‌كانی كوردستان ڕاده‌ستی عه‌ره‌بی هاورده ده‌كه‌ین.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر خاوه‌نی ٤٥ كورسی په‌رله‌مان بوین، ئێستا له سایه‌ی نیو سه‌رۆك خاوه‌نی ١٨ كورسی ته‌زویرین.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیمان هه‌بوو، ئێستا ئارێز عبدالله و حاجی مه‌سیفی و غازی كه‌ركوكی و ئاڵا ئه‌سه‌دیمان هه‌یه.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر مامه ڕیشه و ئارام و خاڵه شه‌هابمان هه‌بوو، ئێستا ئاراس جه‌نگی و به‌ختیار شاوه‌یس و سه‌ركۆ گه‌ڵاڵیمان هه‌یه.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر یه‌كێتییه‌كی تۆكمه و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕمان هه‌بوو، ئێستا نیوه سه‌رۆكی پیاوی ئێران و جاشی عێراق و جاسوسی توركیا و لایه‌نگری په‌كه‌كه‌مان هه‌یه.!
به‌چییه‌وه شانازیی بكه‌م، پێشتر داستانی دابان-هه‌لاج و قه‌یوان ماوه‌ت و زه‌ڵێ و سه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵومان هه‌بوو، ئێستا ڕێككه‌وتنی ژێر خێمه‌كه‌ی به‌شیر بۆ ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوك و ڕێككه‌وتنی قه‌ره‌هه‌نجیر بۆ ئازادكردنی داعش و ڕێككه‌وتنی پێنجوێن بۆ ڕاده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیمیمان هه‌یه.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر ده‌مانگوت له زاخۆوه تا مه‌نده‌لی، ئێستا نیو سه‌رۆك به كه‌ركوك و نیوه‌ی كوردستانیشه‌وه نه‌وه‌ستاوه ده‌یه‌وێت شاری سلێمانیش ته‌سلیم بكات.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر ده‌مانگوت یه‌كێتی ته‌قڵه به فیل لێده‌دات، كه‌چی ئێستا حه‌سه‌ن پلایس ته‌قڵه‌ی به یه‌كێتی لێدا.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر ده‌مانگوت له برسا بمرین به‌س به ئازادی بژین، ئێستا نیو سه‌رۆك ده‌ڵێت با ژێر ده‌سته بین و دوژمن تێمان هه‌ڵبدات به‌س پاره‌مان پێبدات.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، پێشتر خه‌ڵك ده‌یگوت بۆیه ڕه‌نگی سه‌وزمان خۆشده‌وێت چونكه مژده‌ی شه‌فه‌قی لێده‌رده‌كه‌وێت، ئێستا له‌سایه‌ی لاهوره‌وه خه‌ڵك نه‌فره‌ت له سڵق و كه‌ره‌وزیش ده‌كات چونكه ڕه‌نگی سه‌وزه.!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، دوێنێ دۆسته‌كانمان مه‌ردایه‌تی و غیره‌ت و كوردایه‌تییان لێده‌باری، ئێستا دۆسته‌كانی نیو سه‌رۆك غالیب و سه‌ركه‌وت و ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید و هوشیار و مه‌سعود عبدالخالقه خیانه‌تیان لێده‌بارێت .!
به‌چییه‌وه شانازی بكه‌م، دوێنێ چاره‌نووسی حزبه‌كه‌م له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌م بوو، ئێستا چاره‌نووسی حزبه‌كه‌م له سایه‌ی لاهور له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی میحوه‌ره مقاوه‌مه‌ته‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و حزبوڵایه.!
شانازی به ڕابردوومه‌وه ده‌كه‌م، نه‌فره‌تیش له ئێستا و داهاتوی تاقمه‌كه‌ی لاهور ده‌كه‌م