
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نهێنییه‌ك له‌باره‌ی هێزه‌كه‌ی دژه تیرۆری یه‌كێتی له 19 ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه ئاماده‌ی گرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك بوون، به‌ڵام پێش حه‌شدی شه‌عبی ده‌بوو له دژه تیرۆری یه‌كێتی بدرایایه.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه كه به‌شداربووه له شه‌ڕی داستانی پردێ دژی میلیشیا شیعه‌كان، ڕاگه‌یاند، دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕاده‌ستكردن و فرۆشتنی كه‌ركووك به حه‌شدی شه‌عبی، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌وڵیدا كه‌ركووك بگرێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه رۆژی 19ی ئۆكتۆبه‌ر زیاتر له 15 هه‌زار پێشمه‌رگه به ته‌واوی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی گه‌یشتنه پردێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك بگرینه‌وه زۆر به ئاسانیش ده‌توانرا ئه‌و كاره بكه‌ین.
به گوته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌و هێرشه ئاماده‌كاری ته‌واو كرابوو، ته‌نانه‌ت له سلێمانیه‌وه پێشمه‌رگه به‌ڕێكه‌وتبوون بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك، به‌ڵام هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتی كه له‌ژێر فه‌رمانی لاهوور جه‌نگین هاتنه پێش هێزه عێراقییه‌كان و به‌رانبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه وه‌ستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌وان شه‌ڕ بكه‌ن و دواتر شه‌ڕی ناوخۆ درووست ببێته‌وه.