نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئاشكرابوو حاجی مه‌سیفی له‌سه‌ر دزی له‌ زێدی خۆی ده‌ركراوه‌

به‌په‌له‌: ئاشكرابوو حاجی مه‌سیفی له‌سه‌ر دزی له‌ زێدی خۆی ده‌ركراوه‌

بەرپرسی ناوچەی مەسیفی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، حاجی مەسیفیی سەر بە تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، لەسەر دزی لە مەسیف دەركراوە.
هێمن بایز، به‌رپرسى ناوچه‌ى مه‌سیفى پارتى دیموكراتى كوردستان،ڕاگه‌یاند: “پارتى دیموكراتى كوردستان ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌ مێژووى پڕه‌ له‌ تۆمارى سه‌روه‌رى و خه‌بات و قوربانیدان، هه‌موو خه‌ڵكیش ده‌زانێت كه‌ پارتى چەندە خەباتی لە پێناو كوردستاندا كردووە، چونكە خۆی بە خاوەنی كوردستان دەزانێت و وەكوو دەستە و تاقمی دیكە نییە خاكی كوردستان بفرۆشێت“.
ئەوەشی نەشاردەوە كە پارتی بە قسەی هیچ كەس و لایەنێك زیانی پێناگات و بگرە چەندە دژایەتی بكرێت، ئەوەندە بەهێزتر دەبێت.

بەرپرسی ناوچەی مەسیفی پارتی ئاشكرای كرد: ”حاجى مه‌سیفى له‌ شاری مه‌سیف له‌سه‌ر دزى و ڕاوڕووت ده‌ركراوە، چەندە زوو خۆی لەبیر كرد كە خەریكی پیكابدزین بوو، بۆیه‌ باشتره‌ خۆی و نیوسەرۆكەكەی پێش ئەوەی قسە لەسەر پارتی بكەن، سەیری خۆیان بكەن و بزانن بای چەندن“.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *