نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی باڵای پارتی لاهوور لە ڕێگەی پەیجەکانی درۆدەکات کەس بڕوایان پێ ناکات

بەرپرسێکی باڵای پارتی لاهوور لە ڕێگەی پەیجەکانی درۆدەکات کەس بڕوایان پێ ناکات

ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی میدیای سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەری دایەوە و رای گەیاند كە بەبێ لاهوور جەنگی كەس لە سلێمانی ناتوانێت تەقە بكات، بۆیە سەردانیكردنی دوو ماڵ پەرێزی لە كوشتنی ڕۆڵەی خەڵك پاك ناكاتەوە.

عەلی عەونی، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتى، ڕاگه‌یاند: ”ئه‌و قسانه‌ى پەیج و ماڵپەڕە ئاست نزمەكانی لاهوور، منداڵیش باوەڕیان پێ ناكات و باشترە واز لەم قسە بێسەروبەرانە بێنێت“.

ڕوونیشی كردەوە كە هیچ بەرپرسێكی ئەمنی و ئیداری بە تەواوی فەرمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ ناكەن، ”ئەوان هەموو ڕۆژێك بە ڕێگەی قاچاخ لە مەرزەكانەوە خواردنی ماوەبەسەرچوو و خراپ دێننە نێو هەرێمی كوردستان و داهاتی ئەو وڵاتەش دەبەن، حكوومەت بەردەوام داوا دەكات واز لەم كارانە بێنن و داهاتەكە بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێننەوە، ئایا ئەوان گوێ لەم داواكارییانە دەگرن تا لە تەقەكردن و كوشتنی خەڵك گوێ بگرن؟“.

عەلی عەونی جەختی كردەوە كە ئەو دۆخەی لە سلێمانی روودەدات، شەڕی لاهوور جەنگییە لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی نزیك و دەڤەرەكەی خۆی و پەیوەندییان بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە، ”ئەم ئاگرەی بەریانداوەتە سلێمانی، بۆ ئەوەیەتی خۆی دەسەڵاتی ئەوەل و ئەخیر لە دەڤەری سلێمانی بگرێتە دەست“.

جەختیشی لەوە كردەوە كە سەردانیكردنی ماڵی دوو شەهیدی ڕووداوەكان، ”تەنیا بۆ موزایەدە و پاككردنەوەی پەرێزی خۆیەتی لەو تاوانانەی لەم دواییانەدا كران، بەڵام ئەمە پەرێزیان پاك ناكاتەوە، چونكە هیچ كەسێك لە سلێمانی ناتوانێت بجووڵێت و تەقە لە خەڵكی بكات بەبێ لاهوور جەنگی، ته‌نانه‌ت هاتنى په‌كه‌كه‌ش بۆ نێو فه‌وزاكه‌، له‌سه‌ر ویست و داواى لاهوور جەنگی بووه‌ و ئەویش لەسەر داوای خەڵكیتر ئەم كارەی كردووە“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *