نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.. ئەو كاتەی کوردایەتیمان دەکرد پەکەکە لە کوێ بوو

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.. ئەو كاتەی کوردایەتیمان دەکرد پەکەکە لە کوێ بوو

سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەوان كاتێك دەڵێن شەڕی كورد و كورد حەرامە، لەبەر پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یان نییە و لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی كورد ئەو داوایە دەكەن.
حاجی مەسیفی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، راگەیاند، حزبەكەی ”دژی شەڕ و بێنە و بەردەی نێوان هەموو ئەو حزبانەیە كە لە هەر پارچەیەكی كوردستاندان“، چونكە پێیان وایە كە كێشەكان تەنیا لە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر دەكرێن.
ڕوونیشی كردەوە، لە بری یەكتر كوشتن، پێویستە هەموان هەوڵی یەكڕیزی و چاككردنەوەی نێوماڵی كورد بدەن.
حاجی مەسیفی، ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی بۆ قازانجی پەکەکە باسی حەرامکردنی شەڕی کورد و كورد ناكات، بەڵكوو لەبەر بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانیەتی.
گوتیشی: ”باشترە ھیچ حزبێک کوردایەتی خۆی بە ئێمە نەفرۆشێتەوە، کاتێک ئێمە کوردایەتیمان دەکرد پەکەکە لە کوێ بوون؟“.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *