
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئوستراليا لە عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ شەممە 2020/12/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جوان لوندس، باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.
ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی دەرفەتەکانی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئوسترالیا لە هەرێمی کوردستان کرا بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵیدا.