
شیرین فوئاد مه‌عسووم، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، رای گه‌یاند، كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد له به‌غدا كاتین، پێوسته “هه‌ڵوێستمان له ناوخۆدا یه‌ك بخه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك نوێنه‌ر ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كارده‌كه‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن”.
ئاشكراشی كرد، كه كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش بن، چاره‌سه‌ری كاتیین، پرسه‌كه ته‌نیا مووچه نییه، به‌ڵكوو مادده‌ی (140)یشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوی هاووڵاتیانی كوردستان ناشیرین بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت خۆیان به به‌غدا ببستنه‌وه، ره‌نگه بیانه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بهێنن و پشتیوانیی حزبه عێراقییه‌كان به‌ده‌ست بهێنن، تا پۆستی زیاتر له به‌غدا وه‌ربگرن”.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد، له ناوخۆدایه، “پێویسته یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، یه‌ك سه‌رۆكمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت، به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش چاره‌سه‌ر نابێت”.
ئاماژه‌ی كرد، هه‌ندێك نوێنه‌ر له به‌غدا هه‌ن، خاڵه لاوازه‌كانی كورد ده‌ده‌نه عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان بده‌ن.