
كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی كه شاسوار عه‌بدولواحید ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كه ده‌كات به دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ڕوات، سه‌ره‌ڕای پێنه‌دانی مووچه‌ی دوو مانگی كارمه‌نده‌كانی، ده‌ستیشی كردووه به ده‌ركردنی رۆژنامه‌نووسه‌كانی.
شاسوار عه‌بدولواحید كه به‌رده‌وام باس له شه‌فافی و دادپه‌روه‌ری ده‌كات، خۆی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه نادات، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ڕێژه‌ی له 20%ی مووچه‌ی كارمه‌ند و رۆژنامه‌نوسه‌كانی بڕیووه و له كاتی خۆشی‌دا پاره‌یان پێنادات.
ژاڵه محه‌مه‌د یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه‌كانی كه‌ناڵه‌كه له ناو سلێمانی، راگه‌یاند، كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ماوه‌ی هه‌شت ساڵه كاری تێدا ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌بێ ئاگاداری خۆم ئه‌م مانگه بڕیاری ده‌ركردنم درا كه چیتر له‌و كه‌ناڵه ناتوانم كار بكه‌م.
ژاڵه ده‌ڵێ، نازانم هۆكاره‌كه‌ی چییه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان پێ گوتم كه كۆتایی به‌راژه‌كه‌م هاتووه، هیچ شتێك له لایه‌ن منه‌وه رووینه‌داوه.
رۆژنامه‌نووسێكی تری كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاند، مووچه‌مان له كاتی خۆیدا دابه‌ش ناكرێت و به‌رده‌وام 50 رۆژ جارێكه، له كاتێكدا 20%ی مووچه‌مان لێ بڕاوه و كاركردنیش له كه‌ناڵه‌كه راده‌گیرێت.