
شاباز سیوەیلی، چاودێریی سیاسی له بارهی جولهكانی پهكهكه له سنوری سلێمانی رایگهیاندووه كه، ساڵانێکی زۆرە پەکەکە بووەتە داردەستی هەندێك وڵاتی ناوچەکە و دەستتێوەردانەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان بۆتە هۆی سەرئێشە و زیان گەیاندن بە خەباتی نەتەوەیی و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بیانووی داوەتە دەست وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت تورکیا کە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ببەزێنێت”.
ههروهها ئهو چاودێریی سیاسی راشیگهیاندووه كه رەفتاری سەرانی پەکەکە و ئاراستەی سیاسییان بە تەواوی لە خزمەتی نەیارانی کورددایە و بە ئاشکرا کار بۆ سڕینەوەی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی كوردستان دەکەن، لە كاتێكدا تائێستا حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر خاتری پاراستنی خەڵكی كوردستان لە ئاژاوە و ڕێزگرتن لەوەی ئەوان گوتوویانە كار بۆ پارچەیەكی دیكەی كوردستان دەكەن، نەیویستووە دژی پەکەکە هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات، بەڵام ئارامیش سنووری خۆی هەیە و لەوە زیاتر نابێ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان باجی سیاسەتە هەڵەکانی ئەم تاقمە بدەن، چونکە حکوومەتی هەرێمی كوردستان قەوارەیەکی دەستووری و فەرمییە و دەتوانێت لەگەڵ حکوومەتی عێراق، یان وڵاتانی دراوسێ کار بۆ نەهێشتنی ئەو دەستدرێژییانەی پەکەکە بکات”.
شاباز سیوەیلی گوتیشی: “ئاژاوەگێڕییەکانی دوو هەفتەی رابردوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەو راستییە دەسەلمێنن. بۆیە یەکێتی دەبێ لەوە تێ بگات، پەکەکە نە لە ڕابردوودا و نە لە ئێستا و داهاتووشدا هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتی و هیچ لایەنێکی سیاسی نییە و وەك چۆن لە نەوەدەکاندا لەگەڵ یەکێتی شەڕی دەست پێ کرد، ئێستاش بەم شێوەیە بەردەوام بێ و بۆی بچێتە سەر، سنووری پارێزگای سلێمانی داگیر دەکات و یەکێتیش ئەگەرچی ئێستا لە رووی سیاسییەوە بەهۆی پەکەکەوە زۆر زیانی بەرکەوتووە، ئەگەر سنوورێك بۆ ئەم دەست تێوەردانەی پەکەکە دانەنێت، ئەوا لەداهاتوودا خراپتر چاوەڕێی دەکات و زیانی زیاتری پێ دەکەوێ”.