نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەلا عەلی کەڵەک: ئیبراهیم تاتڵیسەس حاشا لە کوردبوونی خۆی نەکات چارەسەری دەکەم

مەلا عەلی کەڵەک: ئیبراهیم تاتڵیسەس حاشا لە کوردبوونی خۆی نەکات چارەسەری دەکەم

مەلا عەلی کەڵەک پەیامێکی ئاراستەی ئیبراهیم تاتڵیسەس کردووە و دەڵێت، ئەگەر ئەو گۆرانیبێژە “تۆبە بکات و بڵێت من کوردم” لە ماوەی شەش مانگدا چارەسەری دەکات. 

مەلا عەلی کەڵەک لەو پەیامەیدا کە بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە و ژمارە تەلەفۆنی خۆیشی داناوە. 

لە پەیامەکەیدا دەڵێت “ئەگەر گۆرانیبێژ، بەڕێز ئیبراهیم تاتڵیسەس تۆبە بکات و بڵێت من کوردم و حاشا لە قەومی خۆی نەکات، ئەوە بە شاهیدی هەمووتان لە ماوەی شەش مانگدا بە ئیزنی خوا چارەسەری دەکەم بەبێ بەرامبەر”. لەبارەی گرفتە تەندروستییەکەی ئیبراهیم تاتڵیسەس ئەو ئاماژەی بەوە کردووە “مێشکی [ئیبراهیم تاتڵیسەس] خوێنی لەناو مەییە، لەبەر ئەوەیە چاکنابێتەوە”

 ئیبراهیم تاتڵیسەس لە 14ی ئاداری 2011 لە هێرشێکی چەکداریدا بە سەختی سەری برینداربوو و لەوکاتەشەوە دۆخی تەندروستیی نەگەڕاوەتەوە ئاستی پێشووی. هەروەها ساڵی 1990یش تەقەی لێکراوە و گولـلە بەر لاقی کەوتووە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *