نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیس زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوژرانی دوو كه‌سه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرا ده‌كات

پۆلیس زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوژرانی دوو كه‌سه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرا ده‌كات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە رایگەیاند، دوای ئەوەی کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە لەبونی دو تەرم لەناو ماڵێکی گەڕەکی شارەوانی شارەکە، لە لێکۆڵێنەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوەتوە ئەو دو کەسە بە دو چەک کەلەناو ماڵەکەدا بون کوژراون و تائێستا نازانرێت روداوەکە لەسەر چی بوە.

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە راگەیاند، “کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە دۆزینەوەی دو تەرم لەگەڕەکی شارەوانی، دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوە تاوان بۆمان دەرکەوت کە ئەو دو کەسە خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەن و یەکێکیان تەمەنی 41 ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 21 ساڵە، هەردو کەسەکە بەچەک کوژراون و ئاسەواری فیشەک لەسەر جەستەیان هەیە”

پەیوەست بەهۆکاری کوژرانی ئەو دو کەسەش کەدەوترێت کێشەکە پەیوەندی بە قەرزدارییەوە هەیە باسی لەوەکرد، “ئێمە ناتوانین بڵێین لەسەر  قەرزداری یان کێشەی کۆمەڵایەتی یان کێشەیەکی دیکە کوژراون، لەئێستادا دو کەس کوژراون و ئێمە لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەکەین، هەرکاتێک تۆمەتباران دۆزرانەوە زانیاری تەواو لەبارەی روداوەکە بۆ رایگشتی رادەگەیەنین”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *