
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر لەبارەی هێرشی هێزێکی چەکداری (یەپەگە) لە گوندی دێرشی سەر بە قەزای ئامێدی روونکردنەوەی دا و رایگەیاند، ئەوان کۆمەڵێک چەکدار بوون، بە ئۆتۆمبێلێک هاتوون، حیسابیان بۆ پێشمەرگە نەکردووە و بە چەکی قورس هێرشیان کردووە.
سەربەست لەزگین هەروەها دەڵێ “ئەوان هەوڵیانداوە ئەو خاڵە بەدەستبهینن و هێرش بکەن، بەڵام شکستیان هێنا و بە رووڕەشی و شکستەوە گەڕانەوە سنووری سووریا”.
گوتیشی “ئیمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە بەتووندی ئەو رووداوە شەرمەزار دەکەین، هەمووان دەزانن یەپەگە لەژێر فەرمان و تەوجیهاتی پەکەکە کاردەکەن و مەزڵووم عەبدیش ناتوانێت لەژێر فەرمانی ئەوان دەربچێت”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە