نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:پێشمەرگەیەک بە گولەی پەکەکە شەهید بوو

بەپەلە:پێشمەرگەیەک بە گولەی پەکەکە شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشەكانی شەوی ڕابردووی چەكدارانی پەكەكە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان برینداریان هەبوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەكی بریندار لە نەخۆشخانە شەهید بوو.

لە هێرشی چەكدارانی پەكەكە بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە نزیك گوندێ سەرگەلێ پێشمەرگەیەك دوای برینداربوونی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە شەهید بوو.

لە زانیارییەكان هاتووە، ئەمڕۆ لایەنی پێوەندیدار زانیاری لەسەر زیانی هێرشی چەكدارانی پەكەكە بڵاو دەكەنەوە كە بەهۆی پەلامار و هێرشەكەی پەكەكە قوربانی لە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەیە و چەند جارێكیشە چەكدارانی پەكەكە ئەو هێرشانە دووبارە دەكەنەوە.

دوای پەلامارەكە هێزەكانی پێشمەرگە تەقەی ئاسمانیان كردووە، بۆ ئەوەی كۆتایی بە گرژییەكە بهێنرێت، بەڵام چەكدارەكانی پەكەكە تەقەیان لە هێزەكانی پێشمەرگە كردووە و بریندارەكانی ڕیزی پێشمەرگە بۆ چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ئەو هێرش و پەلامارەی پەكەكە لە كاتێكدایە كە هێزەكانی پێشمەرگە هێزی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانن و پەكەكە لە شوێنی ڕێزگرتن لە پێشمەرگە وەك هێزی فەرمی هەرێمی كوردستان و یاسا و ڕێساكانی هەرێمی كوردستان، بە بەردەوامی پێشێلی سەروەری هەرێمی كوردستان دەكەن و كێشە دروست دەكەن.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *