نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی توندی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێ هه‌نگاو بۆ دووئیداره‌بوون ده‌نێت

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی توندی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێ هه‌نگاو بۆ دووئیداره‌بوون ده‌نێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی بەرپرس و میدیاکانی یەكێتی دەداتەوە و کە بە ڕێوی ناوی بردبوون و دەڵێت، ئێمە دەزانین بەشێكی زۆری ناو یەكێتی ئەو ڕەفتارانەی حزبەکەیان بەدڵ نییە و لەگەڵی نین.

جەلال محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان،ڕاگەیاند، لەلایەن بازگەكانی یەكێتی ڕێگریمان لێ كراوە بچینەوە سلێمانی، ئەمەش ڕەفتارێكی خراپە و بەهەموو شێوەیەك دژین و نابێت هەرێمی كوردستان بكرێتە دوو ئیدارەیی.

ئەندامەكەی پەرلەمان لەسەر ناوهێنانی پەرلەمانتارانی گۆڕان بە “ڕێوی” لەلایەن میدیاكانی یەكێتییەوە گوتی، ئەوەی هەیە لە سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕازایەتییە، بۆیە ئێمە پاڵپشتیانین، لە هەولێر خۆپیشاندان نەكراوە، خۆ ناچین لەوێ‌ خۆپیشاندان دروست بكەین.

ڕوونی كردەوە، ئەو ڕەفتارانە لەناو یەكێتییە ڕاستەقینەكان نییە تەنها بەشێك لە ناو یەكێتی ئەو كردەوانەیان هەیە و دڵنیاین لەناو یەكێتیش دژی ئەو بۆچوونەن و هیوادارین یەكێتی بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوە ڕاستەقینەكەی.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *