نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی شەست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و گشت ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئافرەتانی کوردستان بەگشتی، بەشدارییەکی دیار و كاریگەرییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و لە قۆناخە جیاوازەکانی شۆڕشدا ، هەمیشە پشتگیرییەکی بەهێزی پێشمەرگە و خەباتی نەتەوایەتیمان و مافەکانی ئافرەتانی کوردستان بوون ، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانم لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستاندا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە خەباتیاندا لە پێناو دادپەروەری و یەکسانیی و پەرەپێدانی هەستی نیشتمانیی و نەهێشتنی تووندوتیژی کۆمەڵایەتی.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *