
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانیدا نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: “هیچ گۆڕانكارییه‌ك له خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانیدا نه‌كراوه و له دوێنێ و ئه‌مڕۆوه خشته‌ی پێدانی كاره‌با وه‌ك خۆیه‌تی، سه‌باره‌ت به خشته‌ی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كانیش، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی مۆ‌لیده ئه‌هلیه‌كان و زۆر له‌سه‌ر هاووڵاتییان نه‌كه‌وێت، له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر پێداچوونه‌وه بۆ خشته‌ى كاره‌باى مۆ‌لیده كرا و بڕیار درا ته‌نیا له‌م كاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو، مۆ‌لیده‌كان كاره‌با بده‌نه‌وه”.
یه‌كه‌م: كاتژمێر 6ی به‌یانی تا كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ
دووه‌م: كاتژمێر 3ی عه‌سر تا كاتژمێر 1ی شه‌و
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه قارەمان مەولوود، سەرۆكی لێژنەی به‌دواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “خشته‌ى پێدانی کارەبای مۆلێدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ ئەو مانگە، لە کاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 12ی نیوه‌ڕۆ و 3ى عه‌سر بۆ 1ى شه‌و، ئه‌گه‌ر كاره‌باى نیشتمانى نه‌بێت، مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كه‌ن”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەندێك لە میدیاكانی سلێمانی و ئەوانەی كە بەشێكی زۆری كارەكانیان بۆتە بڵاوكردنەوەی زانیاریی ناڕاست لەبارەی هەولێر، بانگەشەی ئەوەیان كردووە گوایە كارەبای نیشتمانی لە هەولێر بڕدراوە