
به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار زیاتر ته‌شریفاتییه و به‌رهه‌م ساڵح له رابردوو نه‌یتوانی هه‌ڵوێستی توندی هه‌بێت له سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا.
كه‌مال زراری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، راگه‌یاند، ئه‌و پۆسته باڵایانه‌ی كه كورد هه‌یه‌تی له عێراق نه‌توانراوه له خزمه‌ت كورد به‌كاربهێنرێن، هه‌رچه‌نده ئه‌قڵییه‌تی به‌غدا زیاتر ئه‌قڵییه‌تیه‌كی شۆڤێنییه، به‌ڵام پۆستێكی وه‌ك سه‌رۆك كۆماریش كه كورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكه پێویسته ڕۆڵی هه‌بێت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌بوو كه سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح بیكردایه، ده‌بوو گوشاری بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی مووچه و قوتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات.