
جه‌میل هه‌ورامیش ده‌ڵێ، تا ئێسته نه‌مبینیوه سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه دابێت.
جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ، ڕاگه‌یاند، ئێمه پشتگیریی خۆپێشاندانی سه‌رده‌میانه و مه‌ده‌نیانه ده‌كه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی زیان نه‌گه‌یه‌نرێت به موڵكی گشتی و باره‌گای حزب و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
“سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح یه‌كه‌م كورده و دووه‌م ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبێكی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستانه، قسه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت و ده‌بێت هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ، ده‌بێ حه‌ز نه‌كات ئه‌م وڵاته پاشاگه‌ردانی تێبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات سووك بكرێت، بۆیه پێویسته پێگه‌ی یاسایی خۆی بخاته گه‌ڕ تا ئه‌م ته‌نگژه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت.
تا ئێسته به‌دی ناكه‌م سه‌رۆك كۆمار پێگه‌ی یاسایی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی خستبێته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌شه بودجه‌ی كوردستان بنێرێت و نوێنه‌رانی كوردیش له به‌غدا یه‌كگرتوو نین، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك هه‌وڵێك بدات مووچه بنێرێت بۆ كوردستان، هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری كوردی خۆمان هه‌یه ده‌ڵێ مه‌ینێرن ده‌دزرێت.