
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی داناوە لەرێگەی چەند پڕۆژەیەک ھەرچی بەرھەمی کشتوکاڵی کە لەدەرەوە ھاوردە دەکرێت لەناوخۆ بەرھەمی بێنێت ، ئەمەش ھەنگاوێکی باشی حکومەتە بۆ ئەوەی چیتر پێویستمان بەدەرەوەی وڵات نەبێت بۆ ھاوردەکردنی بەرھەمی کشتوکاڵی.
حوسێن حەمە کەریم گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چرکە گوتی ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ١٥٠پڕۆژەی وەکو پلان ئامادەکردووە لەرێگەی دەستەی وەبەرھێنان ونوێنەری ئێمەشی تێدایە وروپێوێکیان ئەنجامداوە وھەموو ئەوبەرھەمانەیان دیاری کردووە کە ساڵانە پێویستمان پێ دەبێت لەدەرەوەی ھاوردە بکەین ،بۆ ئەوەی ئەوبەرھەمانە لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان بەرھەم بێنین وچیتر لە دەرەوە ھاوردە نەکرێن وپێویستمان پێ نەبێت وجوتیارانی ئێمە لێی سود مەند بن .
حوسێن حەمە کەریم گوتیشی، لەساڵی داھاتوو دەست بەج بەجێ کردنی ئەوپڕۆژانە دەکرێت لەلایەن دەستەی وەبەرھێنان وئەوپڕۆژانەش بۆ ئەوبەرھەمانە دەبن کە لەدەرەوە ھەرچی بەرھەم ھاوردە دەکرێت لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان بەرھەم دەھێندرێن وئیدی پێویستمان بەوە نابێت چیتر لە دەرەوە بەرھەم ھاوردە بکەین وساڵانەبەرھەمی خۆماڵی خۆمان دەبێت ،ئەمەش ھەم بۆ ھاوڵاتیان وھەمیش بۆ جوتیارانی خۆمان قازانجی دەبێت.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەکابینەی نۆیەمی خۆیدا بەردەوام کار دەکات بۆ گرنگی دان بەھەردوو کەرتی کشتوکاڵ وپیشەسازی و دەیەوێت داھاتەکانی خۆی تەنھا نەوت نەبێت وداھاتەکانی ھەمە جۆر بێت.