نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئێزدیەکان: پەکەکە تەنھا لەسەنتەری شار کشاونەتەوە ولە دەوروبەری شار وناوچیا ماون

ئێزدیەکان: پەکەکە تەنھا لەسەنتەری شار کشاونەتەوە ولە دەوروبەری شار وناوچیا ماون


نوێنەرێکی کوردی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ گوتی ، بەپێی ئەورێککەوتنەی لەنێوان ھەرێم وبەغدا کراوە پێویستە پەکەکە وھەرچی ھێزی ناشەرعی ھاوشێوەی ئەوانە لەشنگال بەتەواوی بکشێنەوە وھێزی پێشمەرگە شوێنی ئەوان بگرێتەوە ،بەڵام تەنھا لەسەنتەری شار کشاونەتەوە ولەدەوروبەری شار لەگوندوشارۆچکەکان وچیای شنگال ماونەتەوە ،ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنە.
بەرەکات شەمۆ نوێنەری کوردی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بۆ چرکە گوتی ،ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان وبەغدا رێککەوتوون کە پەکەکە بەیەکجاری لەشنگال بکشێنەوە وھەرچی ھێزی ھاوشێوەی ئەوان ناشەرعین ،بۆ ئەوەی شنگال رادەستی پۆلیس بکرێت پارێزگاری لێ بکرێت ،بەڵام پەکەکە تەنھا لەسەنتەری شار کشاوەتەوە ،ئەمەش پێچەوانەی رێکەوتنی کراوە.
بەرەکات شەمۆ گوتیشی، پەکەکە لەگوندەکان وناحیەکانی سەر بەقەزای شنگال وچیای شنگال ماوە ونەکشاونەتەوە ،ئەمەش مەترسیە بۆ خەڵک چونکە ئەوان تا پەکەکە لەشنگال بێت ئاوارەییان پێ باشترە وناگەرێنەوە بەتەواوی ،بۆیە پێویستە پەکەکە وھێزە ناشەرعیەکانی وەکو حەشدی شەعبی لەشنگال نەمینن وھێزەکانی پۆلیس ئەوان بپارێزن ،بۆئەوەی جارێکی دیکە ئارامی بۆ شنگال بگەرێتەوە وئاوارەکانی بگەرێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *