
ڕێبوار بابكهیى، ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى ڕاگهیاند: ”دهبوایە بهختیار شاوەیس بپرسێت ئهو خهڵكه له كوێ خوپیشاندانیان كردووه و لە كام شار هاتوونەتە سەر شەقام و ئەو هێزانەشی كە بڵاوەیان پێ كردوون لە ژێر فەرمانی كێ دەجووڵێنەوە؟ چونكە ئهو دهزانێت كه ئیدارهى خۆجێیی زۆنى سهوز لە ژێر هەژموونی یەكێتیدایە و هەر حزبەكەی بەختیار شاوەیسیش بهرپرسه لهم دۆخەی لە زۆنەكەدا هەیە، بە خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندەرانیشەوە“.
پەرلەمانتارەكەی پارتی بە بەختیار شاوەیسی گوت: ”ئێوە خۆتان خەڵك دێننە سەر شەقام و هانیان دەدەن بۆ خۆپیشاندان، دواتریش هەر خۆتان ئازاریان دەدەن و پاشان فرمێسكی درۆزنانەیان بۆ دەڕێژن، ئەمەش جۆرێكی دیكەیە لە دووڕوویی شاوەیس و هاوشێوەكانی، ناكرێ هێزەكانی تۆ بە گازی فرمێسكڕێژ بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن و دواتریش لە پای ئەم كارانە سەركۆنەی حكوومەت بكرێت“.
بابكەیی نەیشاردەوە كە ”ئاسایشی سلێمانی هەڵیكوتاوەتە سەر خۆپیشاندەرانی شارەكە و ئازاری داون، بۆیە با پێش باسكردنی حكوومەت، بەختیار شاوەیس و ئەو پەرلەمانتارانەی یەكێتی كە ژمارەیان لە چەند دانەیەك تێناپەڕێت و لەم دواییانەدا بەشداری لە دەستەی تەپڵلێدانی ناو پەرلەمان دەكەن، دان بەم ڕاستییانەشدا بنێن“.
دووپاتیشی كردەوە كە ئەم دۆخەی لە سلێمانی هەیە، پێش ئەوەی شكستی هەر كەس و لایەنێك بێت، ”شكستی ئیداریی زۆنی سەوزە و ئەگەر دەیەوێت مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ خۆپیشاندەران بكرێت، با داوا لە هێزە ئەمنییەكانی سنووری خۆیان بكات كە هەر لە لای ئەوانەوە ئاراستە دەكرێن و فەرمانیان پێدەكرێت“.