نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەدیوانی پارێزگای هه‌ولێر بەسەرپەرشتی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لەدیوانی پارێزگای هه‌ولێر بەسەرپەرشتی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و هاوکاری و پاڵپشتیکردنی زیاتری، بەسەرپەرشتی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی وگەشت و گوزار و كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و  سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا. 

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ لەسەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دوای ئەوەی هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و وزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی و هاوکاری و هەماهەنگی خۆیان بۆ پارێزگای هەولێر دووپاتکردەوە، هەمووان کۆک بوون لەسەر هەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، پاشان ئاماژەیان بەوەدا کە ئامادەن لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، هەموو ئاسانکارییەک و هاوکاری و پاڵپشتییەک پێشکەشبکەن، دواتر لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمییان، سوپاس و ستایشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی شارەوانی و کارەبای حکومەتی هەرێمی کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و هاوکارییەی کە لە ڕابردوو و لەئێستادا لە پارێزگای هەولێر کردوویانە. 
   
ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا دوای گفتۆگۆیەکی تێرو تەسەل لەبارەی گرفتی دارایی و تەرخانکردنی بڕی بودجەی پێویست بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆژەکانی تایبەت بە شارەوانییەکان و چاککردنی دۆخی کارەبا، لەلایەن ئامادەبووانی کۆبوونەوە بڕیاری پێویستییان لەبارەوە درا.    

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *