نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنەوەی ئیسلامی پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکان خیانەت لە خوێنی شەهیدان دەکەن

بزووتنەوەی ئیسلامی پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکان خیانەت لە خوێنی شەهیدان دەکەن

بەرپرسی هێڵی گۆڕانكاری شوورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رای دەگەیەنێت، گەڕانەوە بۆ بەغدا و گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا، كارێكی خراپە و خیانەتە بەرانبەر خوێنی شەهیدان و كەسوكاریان.

بەكر تاماس بەرپرسی هێڵی گۆڕانكاری شوورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە راگەیاند، كارێكی خراپە كاتێك كار بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت بۆ سەر بەغدا، ئەمە كەمكردنەوەی حكوومەتی هەرێم و ئەو قەوارەیەی كە چەندان ساڵە لە پێناویدا خوێن دراوە و خەبات كراوە تا پێی گەیشتوون.

وەك زیاتر خستیەڕوو، شیعە هەوڵێكی دەست پێ كردووە و هەندێ پەرلەمانتاری كوردیش دەیانەوێ ئەو كارە بكەن، ئەمە پیلانێكە دەیانەوێ مووچەخۆران برسی بكەن، پیلانێكی نەگریسە و مەترسی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی هەرێم هەیە.

ئەو هەروەها روونی كردەوە “هەوڵدان بۆ گواستنەوەی مووچە خیانەتێكە بەرانبەر كەسوكاری شەهیدان و خوێنی شەهیدان، ئەوانەی دەسەڵاتداری بەغدان هەر پاشماوەی رژێمی بەعسن، ئەوان خوشك و برا و باوك و كەسوكاری كوردیان كوشت و ئەنفال و كیمیابارانیان كرد، ئێستە چۆن دەبێت مووچەی فەرمانبەران لەژێر دەستی ئەوان بێت، نانمان بكەوێتە دەست بكوژانی كەسوكارمان.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *