
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌وه ده‌كات ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه باسی گواستنه‌وه‌ی مووچه ده‌كه‌ن، ده‌زان هه‌نگاوه‌كانیان نایاساییه، به‌لاَم بۆ موزایه‌ده و بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن وا ده‌كه‌ن.
ئیخلاس سه‌باح ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، ئه‌و په‌له‌مانتارانه‌ی كه كاریان ده‌كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، ته‌نیا موزایه‌ده‌یان كردووه، چونكه خۆیان ده‌زانن كه پرسی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نایاساییه.
” من زانیاری وردم هه‌یه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه په‌رله‌مانتاره هه‌رخۆیان به پیلانی پێش وه‌خته بۆ دروستكردنی كێشه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان ئاماده كردبوو، هه‌روه‌ك كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن” ئیخلاس وای گوت.
باسی له‌وه‌یش كرد كه به‌غدا خۆی له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابوورییه و ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه بانگه‌شه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆیان ده‌كه‌ن.