ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی و داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکوومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و بەردەوام داکۆکی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، پرۆسەی گفتوگۆی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی تاووتوێ کرا هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان لە هەر کاتێک بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات