
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی جوودسایدی كه‌لار – كفری خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه 80% كاره‌كانی كۆتایی هاتوون به‌رپرسانی كۆمپانیای جێبه‌جێ كار ده‌ڵێن كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ڕاده‌گرن پاره‌یان بۆ سه‌رف نه‌كرێت،بریكاری وه‌زاره‌ت ده‌ڵێ هه‌موو هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌ییه پاره بۆ پڕۆژه‌كه سه‌رف بكرێت.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ ڕێگاوبان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:”ئه‌و به‌ڵێنده‌ره‌ی پڕۆژه‌ی جوودسایدی كه‌لار – كفری جێبه‌جێ ده‌كات به فه‌رمیی هیچ نوسراوێكی بۆ وه‌زاره‌ت نه‌كردووه به‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پاره‌ی بۆ سه‌رف نه‌كرێت كاركردن له پڕۆژه‌كه ڕاده‌گرێت،به‌ڵام چه‌ند جارێك به‌ڵێنده‌ره‌كه داوای كردووه پاره‌ی كاشی پێبدرێت”.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرد:” وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه نوسراوی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه،وه‌زیر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه قسه‌ی كردووه،هه‌موو هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌ییه پاره بۆ پڕۆژه‌كه سه‌رف بكرێت كاركردن به خێرایی تێدا به‌رده‌وامبێت”.
وتیشی:” به‌پێ قۆناخه‌كانی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه پاره چووه‌ته سه‌ر حساب بانكی وه‌به‌رهێنه‌ری جێبه‌جێ كار ته‌نها ئه‌وه‌ییه له بانك پاره نه‌بووه ڕای بكێشێت،ته‌واوی هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌ییه50% بۆ 70% پاره‌كه‌ی بۆ دابینبكرێت له‌م قۆناخه‌دا”.
ڕێگای جوودسایدی كه‌لار – كفری بوودجه‌كه‌ی 137 ملیار دیناره تاكو ئێسته 80% پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی ستراتێژییه بۆ گه‌رمیان.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ
سه‌تان گوند به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه چۆڵكران
قایمقامی قەزای ئامێدی ئاشکرای کرد، لەباتی ئەوەی دانیشتوانی گوندەکانی سنووورەکە بگەڕنەوە سەر شوێنی ژیانی خۆیان، کەچی لەبەر مەترسیی پەکەکە چۆڵی دەکەن و ئەمەش بووەتە هۆکاری ئاوارەیی خەڵکی ناوچەکە.
ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی قەزای ئامێدی ،ڕاگەیاند: “بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری گوندەکان، لەکۆی ٣٤٨ گوندی دەڤەری ئامێدی، ١٩٨ گوند چۆڵ کراون و دانیشتوانەکەی ڕوویان لە شارەکان کردووە، چونکە بەهۆی بوونی بنکە و بارەگای پەکەکەوە فڕۆکەی تورکیا بەردەوام بۆردومانی سنووری گوندەکان دەکات و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆری مرۆیی و مادی و ژینگەیی بە ناوچەکە بکەوێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد: “هۆکاری ئەم بۆردومان و ئاوارەبوونەوەش هەمووی پەکەکەیە، چونکە زۆر نزیکی گوندەکانی کەوتوونەتەوە و لە زۆر شوێنیش هاتوونەتە ناو گوندەکان و بوونەتە جێگەی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان”.
قایمقامی ئامێدی ئاماژەی بەوەش کرد: “لەبەر مەترسیی بۆردومان و بوونی پەکەکە خەڵک ناتوانن بگەڕنەوە شوێنی ژیانیان و هەندێک گوند هەیە ڕەنگە خێزانێک، یان دوو خێزانی تێدا مابێت و ئەوانی دیکە چۆڵ کراون”.