نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حزبی سۆسیالیست بۆ خۆفرۆشه‌كان ئاگاداربن به‌غدا ده‌تان خه‌ڵه‌تێنێت

حزبی سۆسیالیست بۆ خۆفرۆشه‌كان ئاگاداربن به‌غدا ده‌تان خه‌ڵه‌تێنێت

بەختیار كەریم، گوتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كردستان، راگەیاند، خەبات و قوربانیدانیدانی ئێمە بۆ دامەزراندنی قەوارەیەكی سەربەخۆ بووە بۆ كوردستان، ئەو قەوارە دروست بووە، بەڵام ساڵانێكە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی چەندان گرفت بووەتەوە، لەوانە پەتای كۆرۆنا و تەنگژەی دارایی و بڕینی مووچە و بودجە كە كاریان كردووەتە سەر دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان، ئەمانە نەبوونە هۆكاری بێهێزبوونی قەوارەی كوردستان.

روونی كردەوە، جێی نیگەرانییە هەندێك پەرلەمانتاری كورد دەیانەوێ عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكات، ئەوەیش ئەوە دەگەیەنێ عێراق لە رووی دەستوورییەوە وەك قەوارەیەكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكا و عێراق ئەوە ناكات، بۆیە هەوڵەكەیان هەوڵێكی نەزۆكە و دژی قەوارەی كوردستانە

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *