
نیازی هه‌ورامانی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باس له‌وه ده‌كات په‌كه‌كه ده‌بێ بزانێت میوانن و خاوه‌ن ماڵ نین، بۆیه پێویسته ره‌چاوی دۆخی كوردستان بكه‌ن.
ده‌بێت په‌كه‌كه ڕه‌چاوی دۆخی كوردستان بكات و توركیایش هاووڵاتیی سڤیل نه‌كاته قوربانی سیاسه‌تی خۆی، ئێمه قه‌واره‌یه‌كمان هه‌یه ده‌بێت په‌كه‌كه ئاگای له‌م قه‌واره‌یه بێت، په‌كه‌كه له‌وه تێبگات میوانه و خاوه‌ن ماڵ نییه، چونكه پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌م و یه‌كێتی وه‌ك حزبی دووه‌م له باشووری كوردستان شۆڕش و خه‌باتیان كرد، ده‌بێت په‌كه‌كه‌ش له‌وه تێبگات شوێنی خه‌باتی ئه‌و باكوری كوردستانه، هه‌میشه میوان ده‌بێت رێزی حاڵی خاوه‌ن ماڵ بگرێ نه‌ك ئێمه ئیحراج بكات و توركیایش ڕابكێشێته ناو هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی.
من چی هه‌ق بێت ئه‌وه ده‌ڵێم، جگه له‌وه‌ی لێپرسراوێكی حزبیم كه‌سایه‌تێكی ئاینیم ده‌بێت ڕاستگۆیانه قسه بكه‌م، توركیا ده‌ڵێت سیاسه‌تم وایه دوژمنه‌كه‌م له هه‌ر شوێنێك ده‌ستم پێبگات ده‌توانم به‌شوێنیدا بچم، ده‌بێت براده‌رانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بیانووه نه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستان بێت شه‌ش مانگی تر بۆ ساڵێك ڕه‌نگه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بن، من لام سه‌یره ئه‌وان خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ كوردستانی باكور ناڕۆن له كوردستانی باكور ناوچه‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن بۆ خه‌باتی خۆیانی تێدا بكه‌ن، بۆیه روونه كه هه‌موو بیانووه‌كانی توركیا په‌كه‌كه‌یه.
ئێمه دووپات له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هی هه‌مووان بێت و ئه‌ركی پاراستنی هه‌موو سنووره‌كانه به‌و سنووره‌ی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و سووریا و له ئاینده‌ش ببین به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، سنووری نێوان ده‌وڵه‌تی خۆمان و عێراق بپارێزن.
داواكارین هێزه‌كانی په‌كه‌كه ڕه‌چاوی دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، میوانن كه‌س پێی خۆش نییه میوانه‌كه‌ی میوانێكی ڕه‌زاقورس بێت و ببێت به ئه‌رك بۆ خاوه‌ن ماڵ.