نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سوپای تورکیا زنجیرە چیای خامتیری تۆپبارانکرد

سوپای تورکیا زنجیرە چیای خامتیری تۆپبارانکرد

تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومان و تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان، ئەمڕۆش تۆپخانەکانی تورکیا زنجیرە چیای خامتیری لە سنووری ناحیەی دەرکار تۆپبارانکرد و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت: “زیانی گیانی نەبووە”. 

شلاش فەندی، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ راگەیاند، کاژێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای تورکیا 25 گوللە تۆپی گرتە زنجیرە چیاکانی خامتیری سەر بە ناحیەی دەرکار و تۆپبارانەکە کاژێرێکی خایاندووە.  بە گوتەی شلاش فەندی تۆپبارانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی گوندنشینانی سنوورەکە. 

سوپای تورکیا نزیکەی 10 بنکەی سەربازییان لەنێو سنووری باشووری کوردستاندا کردووەتەوە کە زۆربەیان دەکەونە چیای خامتیر.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *