نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئێران بەهاوکاری یەکێتیی ملیۆنان دۆلاری ساختە لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

ئێران بەهاوکاری یەکێتیی ملیۆنان دۆلاری ساختە لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست كەوتوون، ئێران بڕێكی زۆر لە پارەی جۆری دۆلاری ئەمەریكی ساختە كردووە و لە رێی سنوورەكانەوە بە تایبەت لە مەرزی كێلێوە دەینێرێتە هەرێمی كوردستان، ئەمەش گرفتی بۆ هاووڵاتییان و خاوەنكارەكانی سنوورەكە دروست كردووە.

مەرزی كێلێ دەكەوێتە شارۆكەی قەڵادزێ لە پارێزگای سلێمانی، مەرزێكی نیمچە فەرمییە و رۆژانە ئاڵوگۆڕێكی زۆری بازرگانی لێوە دەكرێت، بەهۆی ئەوەی مەرزەكە فەرمی نییە، بەردەوام پارەی ساختەی دۆلاری ئەمەریكی و دیناری عێراقی لەو وڵاتەوە دێتە ناوخۆی هەرێم.

محەمەد فازڵ گوتەبێژی ئاسایشی ئیدارەی راپەڕین، راگەیاند، لە ماوەی رابردوو چەندان كەس لەسەر پارەی ساختەی دۆلاری ئەمەریكی و دیناری عێراقی گیراون كە بڕێكی زۆر پارەی ساختەیان پێ بووە بە تایبەت دۆلاری ئەمەریكی.

ئەو دۆلارە ساختەش هەندێك جار لە مەرزەكەوە دێت هەندێك جار بە قاچاخ دێتە ژوورەوە
گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین گوتی، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ئەو دۆلارە ئەمەریكاییانە كە ساختە كراون، لە ئێرانەوە هێنراونەتە سنووری هەرێمی كوردستان لە ئیدارەی راپەڕین، ئێمە سنوورێكمان هەیە لەگەڵ ئێران كە مەرزی كێلێی نیمچە فەرمییە، ئەو دۆلارە ساختەش هەندێك جار لە مەرزەكەوە دێت هەندێك جار بە قاچاخ دێتە ژوورەوە.

باسی لەوەش كرد، كەسانێكی كەمدەرامەت هەن لە سنوورەكە، دەكرێ ئەو دۆلارە ساختانە بدرێت بەو كەسانە و ئەوانیش هەر نازانن بابەتەكە چییە، لە بەرانبەر بڕێك پارە دۆلارە ساختەكەیان پێ دەگوازنەوە، ئەمە گرفتی بۆ دوكاندار و خاوەنكارەكان دروست كردووە، چونكە جیاكردنەوەی دۆلاری ساختە لە دوكانەكان قورسە.

بەپێی زانیارییەكان،لە ماوەی یەك مانگی رابردوو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، نزیكەی 100 هەزار دۆلاری ئەمەریكی ساختە دەستی بەسەردا گیراوە، ئەمە سەرەڕای زیاتر لە 15 ملیۆن دیناری ساختە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *