نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گوتەبێژی کازمی: بەغدا پابەندە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی کازمی: بەغدا پابەندە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا پابەندە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان و دەڵێت، ناکرێت جیاوازی بکرێت لەنێوان فەرمانبەرێک لە بەسرە و فەرمانبەرێک لە هەولێر.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئەلعێراقییە ئاماژەی بەوە کرد، دەبێت بەغدا یان خەڵکی کوردستان وەکو بەشێک لە وڵاتی عێراق ببینێت یاخود بڵێت، کوردستان بەشێک نییە لە عێراق و با ئەزموونی ساڵی 2017 دووبارەبکاتەوە، کە مەبەستی لە گشتپرسی بوو.

سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژەکەی کازمی رایگەیاند، ئەوان تاوەکو ئێستاش لەسەر بنەمای بودجەی ساڵی 2019 پارە خەرجدەکەن، بەپێی ئەو بودجەش بەشی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی یەک ملیار دۆلارە، بەڵام لەبەرئەوەی پابەند نەبووە بە ناردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت، هەروەها هەندێک پابەندیی دیکەی دارایی، هەربۆیە ئەوان ئەو بڕە داهاتە دەبڕن و تەنیا 320 ملیار دینار دەنێرن.

گوتەبێژەکەی مستەفا کازمی دووپاتیکردەوە، “نابێت قبووڵ بکرێت بەهۆی ناکۆکیی سیاسییەوە زیان بە فەرمانبەرانی هەولێر و سلێمانی بگات”. هاوکات گوتیشی، بابەتی پاشکەوتکردنی ناچاری و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *