
په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان له ڕێی ئه‌و سه‌نته‌ر و ڕێكخراو و گرووپ و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌نێرێت بۆ قه‌ندیل و شنگال و چه‌كداریان ده‌كات، ئێسته سه‌تان سكاڵا بۆ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن خێزانی ئه‌و منداڵانه‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه.
تاڤگه عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ،ڕاگه‌یاند، له نووسینگه‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له شاره‌كانی كوردستانه‌وه، ڕۆژانه له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه سكاڵامان بۆ به‌رز ده‌كرێته‌وه و داوا ده‌كه‌ن چاره‌نووسی منداڵه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه فریو دراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
روونیشی كرده‌وه كاتێك سكاڵای هاووڵاتییانمان بۆ دێت، باس له‌وه ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان ڕفێنراون ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵییه‌وه‌یه، له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی سه‌ر به‌په‌كه‌كه چه‌كدار كراون، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه سكاڵای خێزانه‌كان بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی منداڵه‌كانیان، زۆرینه‌یان له نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆمان به‌رز كراوه‌ته‌وه، پێویسته لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بێته‌سه‌ر خه‌ت و په‌كه‌كه له رفاندن و چه‌كداركردنی منداڵان ئاگادار بكاته‌وه واز له‌و ڕه‌فتاره بهێنێت.
تاڤگه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌كه‌كه له ناو كه‌مپی ئاواره‌كانیش ده‌ستی كردووه به خشته‌بردن و چه‌كداركردنی منداڵه ئاواره‌كان.
په‌كه‌كه ڕێكخراوێكی چه‌كدارییه و له‌سه‌ر رفاندنی منداڵان مێژوویه‌كی كۆنیان هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له‌ڕێی ڕێكخراوه‌كانیانه‌وه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن.