نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق هۆشداری دەداتە ترەمپ

كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق هۆشداری دەداتە ترەمپ

محەممەد محیی، گوتەبێژی كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی رایگەیاندووە “ئیدارەی نوێی ئەمریكا هەلی لەپێشە بۆ چاككردنەوەی ئەوەی ترەمپ لەگەڵ وڵاتانی جیهان تێكيداوە، خوازیارین جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بگۆڕێت، بەتایبەتی لە بەرامبەر عێراق”.

 پێشتر گوتەبێژەکەی كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، “ماوەی سەرۆكایەتیی ترەمپ زۆر خراپ و روخێنەر بوو، چەندین كێشە و قەیرانی دروستكرد، سەبارەت بە ئێمەش وەكو عێراقی، گرنگترین ئامانجمان كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عێراق، پێویستە واشنتن پابەندبێت بە چوارچێوە دیپلۆماتییەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ عێراق وەكو دەوڵەت”.

 لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا کە رۆژی 3ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، جۆ بایدن، بەربژێری دیموكراتەكان بە بەدەستهێنانی 290 دەنگ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكای بردەوە.

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مالیکی و تۆم باراک بڵاو کرایەوە

وردەکاری لە کۆمێنتە سیاسیبەغدا و واشنتن جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی لە دۆسیە هاوبەشەکاندا دەکەنەوەپێش 20 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *