
شرۆڤه‌كاران و چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كه له به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كات و خه‌ریكی تۆمه‌ت و قسه‌ی بێ بنه‌مایه وه‌ك شۆڤینییه‌ك كار ده‌كات و خزمه‌ت به عێراق ده‌كات.
هیوا ئه‌حمه‌د شرۆڤه‌كان و رۆژنامه‌نووس، راگه‌یاند، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین وا فێر بووه ناوه‌ناوه له‌سه‌ر حكوومه‌ت و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌سته‌واژه‌ی بازاڕی و ره‌فتاری زۆر نا ئاسایی به‌كار ده‌هێنن، ئه‌و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ره‌خنه بێت كاری په‌رله‌مانتارانی كوردستانه، ئه‌و با بچێت ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ی عێراق باس بكات كه هه‌یه و به‌رده‌وامه.
زیاتر گوتی، ئه‌و ده‌بێت به‌رگری له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و شه‌ڕ له‌و پێناوه بكات، ئه‌مه ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن به مردوو ناوێرێ دێت زیندووه‌كان ده‌شوات، هه‌روه‌ها ده‌بێت كار له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان و سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ت بكات.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و به ئه‌قڵێكی شۆڤینی كار ده‌كات دژی كوردستان و حكوومه‌ت، ئه‌و فۆبیای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه، ده‌روون نه‌خۆشن، ئه‌مانه له خائین خراپترن، كاتی خۆی رژێمی به‌عسی رووخا‌و كۆمه‌ڵێك موسته‌شار و به‌كرێگیراوی هه‌بوو، ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، به‌ڵام به پاره ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وت به به‌لاش ده‌یكات بۆ عێراق و خزمه‌تكردنی.