نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی ئەنجومەنی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی ئەنجومەنی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی دوو رەشنووس تاووتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنووسی  (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات. هەروەها راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.

(43)مین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (28 تشرینی یەكەم) بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،  بەڕێوەدەچێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *