نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی باڵا بەرهەم ساڵح نانی ڕیسوایی دەخوات

بەرپرسێکی باڵا بەرهەم ساڵح نانی ڕیسوایی دەخوات

ئەندامێكی پێشووی كورد لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێتو بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق لە ڕێگەی راگەیاندنەكەیەوە، چاوپۆشی لە كوشتن و تیرۆر و كاری میلیشیاكانی بەغدای پایتەختی عێراق دەكات و پشتیوانی لە كاری تیرۆریستی و تێكدەرانە لە هەرێمی كوردستان دەكات.

ئیسلام حوسێن، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، به‌رهه‌م ساڵح و پەرلەمانتارەكەی (ڕێبوار كەریم)، ”نانی ریسوایی دەخۆن، هەر ئەوان بوون شكستیان خوارد لەوەی مووچەی مووچه‌خۆرانی كوردستان بخەنەوە سه‌ر به‌غدا، كه‌چی پاساو بۆ كاری تێكدەرانە دەهێننەوە و پشتیوانی لێ دەكەن“.

ڕوونیشی كردەوە كە ڕێبوار كەریم، پەرلەمانتارەكەی بەرهەم ساڵح، لەگەڵ پەرلەمانتارە خۆفرۆشەكانی وەك (یوسف محەمەد، هۆشیار عەبدوڵا، سەركەوت شەمسەدین، غالب محەمەد و ئەحمەدی حاجی ڕەشید)، چاوپۆشی لە كوشتن و تیرۆر و كاری میلیشیاكانی بەغدای پایتەختی عێراق دەكەن، كەچی پشتیوانی لە كاری تێكدەرانە لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ، گوتیشی: ”ئه‌مانه‌ روویان نییه‌ سه‌ر له‌ ئاستی خه‌ڵكی كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، راگه‌یاندنی به‌رهه‌م ساڵح كه‌ بوه‌ته‌ گوته‌بێژی سه‌كۆی دژی دامه‌زراوه‌ ئەمنی و دەستوورییەكانی كوردستان، با بەبیریان بێتەوە كە بەرهەم ساڵحەكەیان كێیە و بە چ ڕێككەوتنێك بۆتە سەركۆماری عێراق“.

بە بڕوای ئیسلام حوسێن، ”رێبوار كەریم بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ ئاغاكانی، هه‌رچی هه‌یه‌ دەیكات، كه‌سێك كە ئابڕووی سیاسی نه‌بوو، هەر چاوەڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، مه‌گه‌ر له‌به‌ر چاوی ئه‌و گرووپه‌ پەرلەمانتارە خۆپیشاندەرانی بەغدا ناكوژرێن؟ خێرە فزەیان لێوە نایەت؟ هەر ئەوان نەبوون پاساویان بۆ سووتاندنی ئاڵای كوردستان دەهێنایەوە؟ ئەمە نۆكەریی بێگانە نەبێت، چی ناو دەنرێت؟“.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *