نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ موراد قەرەیلان کێ شەڕی ناوخۆی دەوێت؟

بۆ موراد قەرەیلان کێ شەڕی ناوخۆی دەوێت؟


جارێک دەبێت بگەڕێینەوە مێژوو کاتێک سەرۆک بارزانی ڕێگەی پێدان لەباشور کوردستان جێگیر بن لەساڵی 1981 و ڕێککەوتن و سۆزتاندا کەهێرش نەکەنە سەر هیچ هاوپەیمانییەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەواوی حزب و لایەنە سیاسیەکانی باشور و ڕێز لەسەروەری و ئازادی ئێرە بگرن بۆ ڕاست و دروستی بڕۆن لە “ساری باران” بپرسن، یان ئەگەر هەر بڕواش ناکەن باخەڵکی بڕوات کتێبی “مێژووی پەکەکە” بخوێنێتەوە کە نووسەر “ئەلیزا مارکۆس” نووسیویەتی، بەڵام بەداخەوە دواتر کە جێ پێی خۆتان قایم کرد ئەو ئازادییە فکری و حزبییەی بە ئێوە بەخشرا ئیستغلالتان کرد و زۆر نابەرپرسان هێرشتان کردە سەر کۆمۆنیستەکان و چەندین پێشمەرگەتان شەهید کرد، ئیتر خیانەت لەسۆزدانەکەی خۆتان دەستی پێ کرد، ئێستاش پاش چەندین هەوڵی تیرۆرکردنی چەندی بەرپرسی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزاو ناحییەکان و تیرۆرکردنی فەرمانبەرێکی کۆنسۆڵگەری تورکیا لەهۆقەباز و دەستدرێژی کردنە سەر زیاتر لەسەدان گوندی سەر سنور و کوشتن و بڕین و هەڕەشە کردن لە هەولێری پایتەخت بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی ڤیدیۆ و سۆشیاڵ میدیاوە، ڕۆژێک لەشنگال و ڕۆژێک لەوەرتی، ڕۆژێ لەکونە ماسی، ڕۆژێ لە ئاکرێ…هتد ئیدی ئێمە حەوسەڵەیی سیاسیمان نەماو لەکاتێکدا ئێوە ڕێز بۆ کورد بوونی خۆتان دانانێن و هیچ قودسیەتی کوردستانیش ناپارێزن ناچارین دوورتان بخەینەوە، چونکە ئێمەی خەڵکی باشور لەگەڵ ئێوە ئەزموونی ناخۆشمان کردووە ئێوە جگە لەجەنگ و شەڕی ناوخۆ بەئێستاشەوە هیچ ترتان ناوێ، ئێمە لەباشور بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگەمان بەئێوەدا بمێننەوە کەچی وا چل ساڵە بوونەتە مشەخۆر لەسەر ئاو خاک و ئازادی باشور.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *