
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى ئه‌و ڕاگه‌یاندراو و بابه‌تانه بڵاو كرده‌وه، كه له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆیان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/10/2020، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: “تەنیا ئەو ڕاگەیاندراو و بابەتانەی لە ماڵپه‌ڕى فەرمیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاو دەکرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەر شتێکی دیكه لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەڕبڕی ڕای فەرمیی ئەنجوومەنی ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان نییە”.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “هەموو هەوڵێکیش بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان، لەژێر هەر فشارێکدا بێت ڕەت دەکەینەوە، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە نەزۆکانە، لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتییان و پووچەڵکردنەوە و ڕێگەگرتن لە هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارە تیرۆریستیانەدا هەیە، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.