نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: په‌كه‌كه‌ به‌رپرسێكی باڵای حزبێكی كوردستانی فڕاند

به‌په‌له‌: په‌كه‌كه‌ به‌رپرسێكی باڵای حزبێكی كوردستانی فڕاند

چەكدارانی پەكەكە بوونەتە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر هاووڵاتییانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ماوەیەكە دەستیان كردووە بە رفاندن و كوشتنی هاووڵاتییان، گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین ئاماژەی كرد، زیاتر لە هەفتەیەكە پەكەكە بەرپرسێكی هاوپەیمانییان لە سنوورەكە رفاندووە و تا ئێستە هیچ زانیارییەك لەسەری نییە.
هۆكارەكەی پێوەندی بە سیاسەتەوە هەیە
لە ماوەی رابردوو چەكدارانی پەكەكە لە سنووری سەرزێڕ، بەرپرسێكی ئاسایشی هەرێمی كوردستانیان كوشت، ئاسایشی هەولێر رای گەیاند، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە پەكەكە ئەو كارەی ئەنجام داوە، هاوكات لە ناوچەی تریش دەستیان بە رفاندنی هاووڵاتییان كردووە و زیاتر لە هەفتەیەك دەبێ لە دەڤەری راپەڕین كەسێكیان رفاندووە.

محەمەد فازیل، گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین، راگەیاند، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك دەبێ پەكەكە بەرپرسێكی هاوپەیمانییان لە سنووری راپەڕین رفاندووە و تا ئێستە بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەك لەسەری نییە.

زیاتر گوتی، ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی دوای ئەوە لە سنووری دەسەڵاتی ئێمە دەرچووە بەرەو قەندیل، لەوێ دیار نەماوە و لەلایەن پەكەكەوە گیراوە و هیچ سۆراخێكی نییە، لەگەڵ كەسوكارەكەی قسە كراوە، بەڵام دیارە هۆكارەكەی پێوەندی بە سیاسەتەوە هەیە.

یەكەمجار نییە چەكدارانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان كاری لەمشێوەیە دەكەن و لەماوەی رابردوودا چەندینجار هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەكانیان رفاندووە و بەهۆیەوە ئازاریان داون و هەڕەشەیان لێ كردوون.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *