نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) كرد

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) كرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کەریم ئەسەد ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد.
لە دیدارەکەدا پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا.
سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) ، تیشکی خستە سەر دوایین ڕێکارە یاسایی و تەکنیكییەکانی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش لەسەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە. ئاماژەشی بەوەدا کە ئامانج لەم دادگاییکردنە، پەند وەرگرتنە لەو تاوانانە و ڕێگەگرتنە لە دووبارەبوونەوەیان .
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هاوکات لە گەڵ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەماهەنگ و هاوکاريش بێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک، بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی، لە لایەن تیرۆریستانەوە وێران کراون، بۆ زەمینەخۆشکردن لە پێناو گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *