نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری دەرەوەی یۆنان هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان روندەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی یۆنان هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان روندەکاتەوە

نیکۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان پەیوەندی بە سەفین دزەیی،بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و دڵگرانی خۆی دەردەبڕێ کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیان نەیتوانیوە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.


لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نیکۆس دندیاس، ویستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بەرزکرنەوەی ئاستی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و خوازیاری ئەوەبوو لە داهاتوودا دەرفەت بڕەخسێت بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر بکات.

لەبەرامبەردا سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی وەزیری دەرەوەی یۆنانی کرد بۆ ئەو پەیوەندییە و گوتی: “بەداخەوە کە نەتوانرا سەردانەکەتان ئەنجام بدەن”.

گوتیشی: “هەرێمی کورستان بایەخ بە پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ یۆنان دەدات و خوازیاری ئاڵوگۆڕی پەیوەندییە لە بوارەکانی دیپلۆماسی و کلتووری و هەموو ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *