
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجه ڕایگه‌یاند: ئامێری( Hb Electrophoresis ) بەتازەترین سیستەمی جیھانی کە سیستەمی ( capillary ) یە وە لە کۆمپانیای (Sebia) ی فەڕەنسیە بۆ دەستنیشان کردنی ڕێژەی سالاسیما بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و ئەوانەی ده‌چنە ژیانی هاوسەرگیری خرایه خزمه‌تی هاووڵاتیان.
ڕاشیگه‌یاندووه: لەمەودوا ئەو هاوسەرانەی سەردان ده‌كەن بۆ پشكنینی پێش هاوسەرگیری پشكنینی سەلاسیمیاشیان بۆ ده‌كرێت.
ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه هه‌روه‌ها داوا ھاوشاریان ده‌كات كه دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی فێركاری گشتی هەڵەبجە بکەن بەمەبەستی ئەجامدانی پشکنین.