
کوێستان محمد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بەزەمەنی ڕاگەیاند : لەکۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق باسی مووچەی کەمئەندامان و تۆڕی چاودێری خێزان کراوە ، وتیشی وەزیری کاری عێراق پێیان وتون ئەم بابەتە بابەتێکی سیاسیەو پێویستە وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا ئەم پرسە تاوتوێ بکەن و لە بودجەی داهاتووی عێراق مووچەی ئەم توێژانەش بخرێتە ناو بەرنامەی کارەوە.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، گوتی: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ھه‌ماھه‌نگی و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه له‌نێوان ھه‌ردوولادا و كۆمه‌ڵێك خاڵ كه ماوه‌یه‌كه به ھه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و بۆ چاره‌سه‌كردنیان قسه‌ی له‌سه‌ر كرا”.
كوێستان محه‌مه‌د گوتیشی: چه‌ند داواكاری و پێشنیازێكمان خسته‌به‌رده‌م وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و وه‌ڵامی ئه‌رێنییان ھه‌بوو، چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكدێت كه ھه‌ندێكیان پێویستی به سه‌ردان ھه‌یه بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار وه‌كو، بابه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی كه ئه‌وان ھاوكاریمان ده‌بن.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و گوتی: له‌سه‌ر بابه‌تی یاسای كار و یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌مان كردووه و لیژنه پێكده‌ھێنین و ئه‌زموونی یه‌كتر ده‌گۆڕینه‌وه و ھه‌ندێك بابه‌ت ھه‌یه كه په‌یوه‌سته به ھه‌ردوولا.