
٧ی ١٠ی ٢٠٢٠، لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خیانەتكاری ١٦ی ئۆكتۆبەر لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسێكی بیانی، پەراوێزكەوتنی لە ناوەندی بڕیاری یەكێتی و لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستان بیرچووەوە و بانگەشەی ئەوەی كرد كە گوایە ئەوان لەسەر چەند پرسێك لەگەڵ پارتی رێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتیان ئەنجام داوە و هەڕەشەی هەڵوێستوەرگرتنیشی كردووە.
گه‌یلانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی،راگەیاند: “پارتی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، له روانگه‌ی لاهوور جەنگییەوە سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكات، وه‌ك كەس پارتی مامه‌ڵه ناكات، وه‌ك موئه‌سه‌سه مامه‌ڵه ده‌كات، ئاوا سیاسه‌ت ده‌كات، بۆیه زۆرجار له‌ملا و لاو‌لا ده‌بیستین كه هه‌ندێك كه‌س له‌ناو یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت دنه‌ی پارتی بده‌ن، به‌ڵام پارتی ده‌زانێت چی ده‌كات و ئه‌مانه به هه‌ڵوێستی فه‌رمیی یه‌كێتی وه‌رناگرێت“.
جەختیشی كردەوە كە بەپێی ئەزموونی ئەوان، كەسانی وەك لاهوور جەنگی ”تەنانەت نەبوونەتە ژمارە لەنێو خودی حزبەكەی خۆشیان، بۆیە مامەڵە لەگەڵ كەسانی وەك لاهوور جەنگی ناكەین و بە خاوەن بڕیاری یەكێتی نازانین“. باسیشی لەوە كرد كە ئەو جۆرە كەسانە هەر قسەیەك بكەن، بەهایەكی نییە.
هیوا گەیلانی،ده‌ڵێ:لاهوور جەنگی هەندێك قسەی كردووە لەبارەی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی، ئێمە دەزانین بۆچی ئەم قسانە دەكات، پێی ده‌ڵێین چاكسازی بكرێت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك زه‌ره رده‌كات كه لە نێو یه‌كێتین، پارتی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك مامه‌ڵه ده‌كات پێگه‌ی خۆیان پاراستبێت و نەبووبنە پیاوی ئه‌م و ئەو”.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە پارتی مامەڵە لەگەڵ یەكێتی وەكوو حزبێك دەكات و گوێ بەو قسانە نادات كە ”رەنگە بەهۆی كێبڕكێ و باڵباڵێنی ناوخۆییەوە هەندێك كەس بیكەن“. گوتیشی: ”لاهوور جەنگی ئەوە نییە كە پارتی وەك نوێنەری یەكێتی مامەڵەی لەگەڵدا بكات.