
لاهوور جەنگی، سەردەستەی خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی لە ڕێككەوتنی حزبەكەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت كردووە و بانگەشەی ئەوەی كردووە كە بەشێكی ڕێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە و دووبارەش باسی هەڵوێستوەرگرتنی كردۆتەوە.
رزگار محه‌مه‌د، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە په‌رله‌مانی كوردستان، راگەیاند: “ئه‌وه‌ی لاهوور جه‌نگی باسی كردووه له دوادیداری خۆی له‌گه‌ڵ شاندێكی ئەمریكی، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی تیمی یه‌كێتی له حكوومه‌ت قوباد تاڵه‌بانییه، ئه‌گه‌ر نیگه‌رانی و گله‌ییەك هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و بیكات، چونكە ئه‌و نوێنه‌ری یه‌كێتییه له‌م كابینه‌یه“.
سەرسوڕمانی خۆیشی لەوە دەربڕی كە ”ئێمە تێناگه‌ین ئه‌مه بۆچوونی كەسیی خۆیه‌تی یان ناكۆكیی نێو خۆیانه، ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كێتی له حكوومه‌تە، له‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاته په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆك وەزیران، هیچ گله‌یی پێوه دیار نه‌بوو.
بە بڕوای پەرلەمانتارەكەی گۆڕان، ”قسەی یەكێك لە هاوسەرۆكانی یەكێتی، ناكاته بۆچوونی هه‌موو یه‌كێتی، ئێمه ناتوانین له‌سه‌ر ئه‌وان بڕیار بده‌ین، به‌ڵام قوباد تاڵەبانی دواجار قسه‌ی كۆتایی ده‌كات چونكە كه‌سی دووه‌می كابینه‌ی حكوومه‌ته، بینیشمان له ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال په‌یامی هه‌بوو، باسی له‌وه كرد كه‌سانی مافیائاسا و پیسخۆر رێگری لێ دەكەن، ئه‌ویش پشتیوانی پڕۆژه‌ی چاكسازییه كە له په‌رله‌مان ده‌رچووه.
پەرلەمانتارەكەی گۆڕان هۆشداری دا كە ئەگەر لاهوور جەنگی دەیەوێت ناكۆكیی نێوخۆیی بە حكوومەت دەردەبڕێت، ئەوە كارێكی باش نییە. گوتیشی: ”چەندانجار لاهوور جەنگی باسی هەڵوێست وەرگرتنی كردووە و ئەمە یەكەمجار نییە.