
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ساڵانە 4 ملیۆن دۆلارمان تەرخانکردووە بۆ بەڕێوەبردنی 3 بانکی خوێن لەھەرێمی کوردستان، چونکە بەخشینی خوێن، بەخشینی ژیانە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمساڵ خوێنبەخشان 91 ھەزار بوتڵ خوێنیان بەخشیوە، لەگەڵ زیاتر لە 3 ھەزار و 400 بوتڵ پلازمای خوێن، کە بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بەکارھێنراوە، بەتایبەت ئەوانەی رەوشی تەندروستیان ناجێگیر بووە.

