
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، په‌یامی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به بەعەرەبکردن و گۆڕینی دیمۆگرافی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو لە ناوچه‌كه كوردستانییه‌كان، به گرنگ وه‌سفكرد.
رێبوار تاڵه‌بانی گوتیشی: له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستێكی زۆر كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیه‌كی باشی ئیداره‌ی سه‌پێندراوی كه‌ركووك ده‌كات، و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی عه‌سكه‌ریشی تێدا جێگیر كردووه، جێگری پارێزگاری كه‌ركووك له ئێستادا بۆته سه‌پێندراوی پارێزگای كه‌ركووك، به‌داخه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی ناو كه‌ركووكیش پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
تاڵه‌بانی گوتیشی: به‌داخه‌وه له دوای 2003ه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له كه‌ركووك ماونه‌ته‌وه، هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك بهێنه‌وه ناو باوه‌شی كوردستان.