نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆك بارزانى و نوێنه‌ری تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا ڕۆشناییان خسته‌ سەر ئاییندەی گەلی كورد بۆ داهاتوو

سه‌رۆك بارزانى و نوێنه‌ری تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا ڕۆشناییان خسته‌ سەر ئاییندەی گەلی كورد بۆ داهاتوو

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش دەكات  


ڕۆژی سێشەممە 22ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەمیس جیفری نوێنەری تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا و نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا و نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كورتەیەكی لەبارەی ستراتیژی و ڕوانگەی وڵاتەكەی لەمەڕ دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمەریكا و هەولێر و بەغدا و هەروەها پرسە هەنووكەییەكان و هاوكێشەكانی ناوچەكە بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا و باسی ئەو هەوڵانە كرا كە بۆ دیالۆگ و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردییەكانی سووریا ئەنجام دراون. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وێڕای ئاماژەدان بە مانەوەی هەڕەشەی داعش، جەخت لەسەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگیی هەردوولا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق كرایەوە.

پرسی ئاوارەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەكانیان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *