
ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ره‌ڕای وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیرانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی: پێشمه‌رگه، پلاندانان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، به‌شدار بوون.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان تاوتوێكردنی هەوڵەکانی پێشووی کابینەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا خرانه به‌رباس.
k24
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە